یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید بە بەرشلۆنە هەڕەشەدەکات

ئەستێرەی ئیسپانیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئیسکۆ ئالارکۆن بەو دۆخە قایلنییە لە ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕوویبووەتەوە و بڕیاریداوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی “ئیل ناسیونال”ی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ئیسکۆ لە دۆخی خۆی قایلنییە و بڕیاریداوە لە گواستنەوەکانی زستانە، یاخود هاوینی 2022 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ئیسکۆ خەونی ئەوەیە بۆ یانەی بەرشلۆنە یاریبکات و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە پێکهێناوە.

بەپێی سەرچاوەکە، سەرۆکی یانەی شاهانە، فلۆرنتینۆ پێرێز هەوڵەکانی بۆ قایلکردنی کارلۆ ئەنچلۆتی دەستپێکردووە تاوەکو یاری بە ئیسکۆ بکات، ئەوەش ئەگەر ڕووبدات دەبێتە چارەسەرێک بۆ دوورخستنەوەی یاریزانەکە لە یانەی بەرشلۆنە.

ئیسکۆ لەم وەرزەدا تەنها شەش یاری بەشێوەی یەدەگ بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە، تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

‏فڕۆكەخانەی سلێمانی مەرجەكانی سەفەركردن ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ڤیتامین دی ڕێگری لە قەڵەوبوون دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share