سوارێز و مێسی.. جەنگی هاوڕێکان بۆ خەڵاتی “پیچیچی”

مێسی و سوارێز لەم وەرزەدا کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پیچیچی دەکەن

بابەتێکی ئاساییە کاتێک لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا دەڕوانین، ناوەکانی مێسی و سوارێز لە لوتکەی ڕیزبەندیەکەدا دەخوێنینەوە.

دوانەی ناوبراو شەش وەرز (2014 بۆ 2020) بەدرێسی یەک یانەوە “بەرشلۆنە” مملانێیان بۆ چنینەوەی خەڵاتی گۆڵکاری لالیگا “پیچیچی” کرد، بەڵام لەم وەرزەدا دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و دووانەی ناوبراو بۆ دوو یانەی جیاواز هەوڵی بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەدەن.

سوارێز لە هاوینی 2020 بەهۆی قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆنا و خواستی ئیدارەی یانەوە ڕوویکردە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، لە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بە خێرایی خۆی گونجاند و تاوەکو ئەم ساتە لە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی پلە یەکی ئیسپانیادایە بە 14 گۆڵەوە، لە کۆتا هەشت ڕوبەڕوبوونەوەدا نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و لە تەمەنی 34 ساڵیدا وەک یەکێک لە باشترینەکان دەرکەوتووە.

سەرەڕای ئەوەی یونس ئەلنسەیری هێرشبەری یانەی ئیشبیلیە بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ بە ماوەیەکی کەمتر پێشی مێسی گرتووە، بەڵام “پوڵگا” توانیویەتی ڕکابەری سوارێز بکات، بەلایەنی کەمەوە لە کۆتا هەفتەکانی لالیگا.

مێسی لەم وەرزەدا لە کۆی خول و پاڵەوانێتیەکان 16 گۆڵی تۆمارکردووە و ئەم ڕێژەیەش بۆ ئەفسانەکە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نییە، لە خولی ئیسپانیا گەیشتووەتە 12 گۆڵ و بەتایبەت لە لەکۆتا چوار ڕوبەڕوبوونەوەدا پێنج گۆڵی تۆمارکردووە.

“پوڵگا” لەسەرەتاوە لە ڕیزبەندییەکەوە بەهۆی پێکان و دابەزینی ئاستیەوە ئامادەنەبوو بەڵام وا دەردەکەوێت لە کۆتا ساتەکادا بەهێزەوە گەڕاوەتەوە، کێبڕکێکانیش تاوەکو نۆی ئایاری 2021 لەنێوانی و سوارێزدا گۆڵکاری وەرز یەکلاییدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی خولەکانی ئەوروپا

بابەتی دواتر

ڕەنگە شەهیدەکانی هەڵەبجە "بچنەوە ماڵەکانی خۆیان"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و میلان یه‌کسانبوون و ڕیاڵ و پاریس له‌ کۆتا ساتدا گه‌ڕانه‌وه‌

له‌ چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی لالیگا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌می به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد، لوتکه‌ی نێوان یوڤانتۆس و میلانیش به‌یه‌کسانبوون…
زیاتر ببینە

کۆرۆنا وەرزشی عێراقی پەکخست

خانەی قەیرانە تەندروستیەکانی عێراق ،ئەمڕۆ دووشەممە تەواوی چالاکییە وەرزشییەکانی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕاگرت. بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی…
Total
0
Share