دی لێخت جێگەی ڕودیگێر دەگرێتەوە؟

ماتیس دی لێخت، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یوڤانتۆس دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و سەرچاوەکان ئاماژە بە هەوڵەکانی چێڵسی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “سکای سپۆرت، توتۆ سپۆرت، ماتیاس دی لێختی بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یوڤانتۆس داواکراوی چێڵسی-یە، یانە ئینگلیزییەکە ئامادەبووە یەکێک لە تیمۆ ڤێرنەر، یاخود کریستیان پولیسیچ و 45 ملیۆن یورۆ بەرامبەری پێشکەش بکات.

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، ئەوەی بڵاو دەکرێنەوە تەنها دەنگۆ و ئەگەرە، ئەوەی ڕاستە خواستی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری چێڵسی-یە لەسەر یاریزانەکە، بەو پێیەی نرخەکەی لە جول کوندی فەرەنسی کەمترە، هەروەها لە تواناشیدایە جێگەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر بگرێتەوە کە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە.

دی لێخت دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ لە خولی نایابی ئینگلتەرا تاقی بکاتەوە، و بە یاریکردن بۆ یانەی چێڵسی قایل بووە.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەخانەی بەغداد گەشتە ئاسمانییەكانی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار وەك هاوسەرۆكی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی چاوەڕێی زیاتر دەكات

دواجار لیۆنێڵ مێسی ئەرجەنتینی گۆڵی یەكەمی بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە تۆماركرد. لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی…
Total
0
Share