ڕیاڵ و بارسا لە دەرەوەی یاریگا کلاسیکۆ ئەنجامدەدەن

هەردوو ڕاهێنەر، زێدان و کومان ڕەزامەندییان لەسەر گواستنەوەی فابیۆ بلانکۆ نیشانداوە

لاوێکی بەهرەداری یانەی ڤالێنسیا سەرنجی دوو یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیای ڕاکێشاوە و ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە هاوینی 2021 پەیوەندی بە یەکێکیانەوە بکات.

ڕۆژنامە ناودارەکانی ئیسپانیا “مارکا، موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئاس” ئاشکرایانکردووە، کە هەردوو ئیدارەی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە چاودێری توندیان خستووەتەسەر فابیۆ بلانکۆی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڤالێنسیا و ئیدارەی یانەی فرۆشیار بێهیوابوون، چونکە دەزانن ڕیاڵ و بارسا بە هێزی ئابوورییان دەتوانن یاریزانەکە قایلبکەن.

بلانکۆ تەمەنی 17 ساڵە و لە تیپەکانی لاوانی ڤالێنسیا یاریدەکات، لەناوخۆی یانەکەی بە فیران تۆرێسی نوێ ناسراوە و شارەزایانی تۆپی پێی ئیسپانیاش پێیان وایە، ئەگەر بەو ئاست و گڕوتینەوە بەردەوامبێت زۆر لەوە باشتری پێدەکرێت کە فیران تۆرێس و هاوڕێکانی کردوویانە.

بەپێی سەرچاوەکان، ڕیاڵ یان بارسا ململانێی قورس لەنێوانیاندا دروستبووە بۆ قایلکردنی گەوهەرە ئیسپانیەکە، بەڵام بەدوور نازانرێت یانەکانی دەرەوەی ئیسپانیا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یاریزانەکە لە چنگیان دەربکەن.

یانەکانی ئینگلتەرا بەهۆی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لەتوانایاندا نابێت یاریزانی خوار 18 ساڵ دابینبکەن، بەڵام یانەکانی یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان و بەتایبەت بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند توانای یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەیان هەیە، بەتایبەت کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا پلانێکیان بۆ کۆکردنەوەی گەوهەرەکانی هاوشێوەی سانچۆ و هالاند و بیلینگهام دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

هاری کەین داهاتووی لە تۆتنهام یەکلاییدەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە پارکی ئۆتۆمبیلی وەزارەتی کارەبا لە هەولێر کچێک کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو ئۆفەری سەرنجڕاکێش بۆ زێدان

زینەدین زێدانی فەرەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە کۆتایی وەرزدا دوو ئۆفەری بەهێزی پێشکەشدەکرێت. ڕۆژنامەی “لاگازێتا…
Total
0
Share