بافڵ جەلال تاڵەبانی: زمانەکەمان هێما و شوناسی نەتەوەییمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانەکەمان دەکەم کە خەباتیان بۆ بەرزڕاگرتنی زمانەکەمان کردووە.”

ئاماژەی بەوەشدا، بە شانازییەوە زمانی شیرینی کوردی، زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە، ئەرکمانە پارێزگاری لەم سامانە بەنرخە بکەین کە پێشینانمان بۆیان جێهێشتووین.

سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، “لەم رۆژەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموو تاک و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەیە و بەڵێن دەدەین کار بۆ بەهێزترکردنی زمانی کوردی لە تەواوی بوارەکاندا بکەین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لەسەر ئەو ژنەی لە لایەن خەسوویەوە سوتێندرا هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سووتاندنی ژنێک لەشاری کەرکوک و داواکردنی…
Total
0
Share