گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی خەڵك بێت.

لە بەیاننامەیەکدا، بزوتنەوەى گۆڕان بۆ یەکێتى نیشتمانى کوردستان، پیرۆزبایى لە هاوسەرۆکان و ئەنجومەنى سەرکردایەتى و تەواوى ئەندام و لایەنگرانى ئەو حزبە دەکات.

گۆڕان دەشڵیت، “هیواخوازین ئەو یادە هاندەرى زیاترى تەبایى و یەکگوتاریى کوردستانیان بێت لەسەر ئاستى عێراق، بۆ ناوخۆى هەرێمیش فاکتەرى بەهێزکردنەوەى هەنگاوەکانى چاکسازیى گشتگیر بێت بۆ خزمەتى هاوڵاتیان”.

لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەى گۆران، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئومێدەوارین پەرەپێدانى پەیوەندییەکان لەسەر بنەماى وەڵامدانەوەى پێداویستیى خەڵک و سەرخستنى هاوپەیمانێتیى کوردستان بێت بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەران”.

سبەی یەکی حوزەیران 46 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا، کە ئومێدی سەردەمی نائومێدی خەڵکی باشوری کوردستان بوو، لە شۆڕش و پارێزگاری لە ناسنامەی.

حزبەکە لە دوای کۆنگرەی چواری خۆیەوە بە سیستمی هاوسەرۆکی و ڕاوێژکاری بەڕێوەدەبرێت و حزبەکە ئەندامیشە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیھانیی.

بابەتی پێشتر

ئاوابوونی خۆری نەتەنیاهۆ

بابەتی دواتر

ئەنفالی درەختەکان.. سوپای تورکیا لە باکووریش بڕینەوەی درەختەکانی دەستپێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share