هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات لە مانگی رەمەزاندا چەند رێنماییەک پەیڕەو بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، پێویستە لە مانگی رەمەزاندا شۆفێران ئەم خاڵانە پەیڕەوبکەن:
- ئارامیی زیاترتان هەبێت و گیانی هاوکاریتان زیاتربێت لەگەڵ شۆفێرانی دیکە.
- هاوکاریی پیادەڕەوەکان بکەن لەکاتی پەڕینەوەدا و مەترسییان بۆ دروستمەکەن.
- هاوکاریی خاوەن پێداویستی بکەن لەکاتی پەڕینەوەدا.
- خۆتان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی ئامێری وریاکردنەوە (هۆڕن) تەنیا لە حاڵەتەکانی پێویست و مەترسیی نەبێت.
- ئەگەر باری جەستەیی و تەندروستیت رێگربێت لە بەڕۆژووبوون ئەوا بەپێی رێنماییەکانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن و ئاگاداری کاریگەرییەکان بن لەسەر شۆفێریکردنتان.
- بەر لە کاتی رۆژووشکاندن (بەربانگ) خۆتان بەدووربگرن لە پەلەپەلکردن و تیژڕەوی لە شەقام و گۆڕەپانەکان و پابەندبن بە یاسا، رێنمایی، ئاماژەکانی کارمەندانی هاتوچۆ و ترافیکلایتەکان.