لە شاری هەولێر ئاگر لە پاڵاوتگەیەک کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاگر لە پاڵاوتگەیەکی نەوت کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە پاڵاوتگەی ئەمین لەسەر رێگای هەولێر – گوێر کەوتەوە، ئێستا نۆ تیممان لێرەیە و چەند تیمێکی پشتیوانیش بەڕێوەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە سێ کەس بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا توانیومانە 32% ی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەین، لە هەوڵداین ئاگرەکە تەشەنە نەسێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە خوێندنگەکانی دەرەوەی شار کاتێک دوو مامۆستا خانەنشین ببن ئەو خوێندنگەیە پەکیدەکەوێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، خانەنشینبوونی مامۆستایان لە دەرەوەی شار گرفتی زۆری بۆ دروستکردووین. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی…
Total
0
Share