بایرن گەوهەرە ئەسمەرەکە ئاڕاستەی خولی ئیتاڵیا دەکات

زێرکزی بە خواستن ڕوودەداتە پارما و یانە ئیتاڵیەکە مافی ئەوەی نابێت بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکات

یانەی بایرن میونشن دوای دانوستاندن لەگەڵ یانەی پارما، جۆشوا زێرکزی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەکە ئاڕاستەی خولی ئیتاڵیا دەکات.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، گواستنەوەی زێرکزی بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دەبێت و جموجۆڵەکەش لە پێناو بەدەستهێنانی ئەزمووندایە، چونکە ناوبراو لە ڕیزەکانی باڤاری چانسی یاریکردنی پێنادرێت و ناچارە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی یاریکردن.

لەم بارەیەوە گەوهەرەکەی  باڤاریا بە بێلدی ڕاگەیاندووە، ” دانوستاندنەکان کاتی خایاند، بەڵام پێموابێت لە کۆتاییدا دەتوانم چانسی باشتری یاریکردن بەدەستبهێنم، زیاتر بەرەوپێشدەچم و ئەزموون وەردەگرم، هیوادارم بتوانم یاریدەی یانە نوێیەکەم بدەم”.

لەم وەرزەدا هانزی فلیک تەنها لە قۆناغی یەکەمی وەرز پشتی بە گەوهەرە 19 ساڵەکە بەستووە، لە قۆناغی دووەمی بوندس لیگا بەرانبەر هۆفنهایم بەشداریکردووە و بەشێوەیەکی گشتی لە دوو یاریدا بەشداری پێکهاتەی سەرەکی بووە و لە سێ یاریشدا بە سەرەکی و یەدەگ بەشداریکردووە.

یانەی پارما لەم وەرزەدا لە پلەی 19ی ڕیزبەندی یانەکانی خولی پلە یەکی ئیتاڵیایە و ئەگەری دابەزینی بۆ خولی پلە دوو بەهێزە، هێرشبەرانی یانە ئیتاڵیەکە تەنها 14 گۆڵیان تۆمارکردووە و بەهێزترین هێرشبەریان جێرڤینهۆیە بە تۆماری چوار گۆڵەوە، ئەوەش دەرفەت بە زێرکزی هۆڵەندی دەدات تواناکانی بسەلمێنێت و لە پێکهاتە سەرەکییەکاندا جێگەی خۆی بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیدێر میلیتاو.. لە خەونی بوون بە "پیپی" بۆ یەدەگی ژمارە چوار

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردەی هەرێم باس لە چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share