بۆچی ئارسیناڵ نابێتە پاڵەوانی ئینگلتەرا؟ شارەزایەک وەڵام دەداتەوە..

پاریس ئێڤرا، ئەستێرەی پێشووی فەرەنسا پێیوایە ئارسیناڵ ناتوانێت ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی ئینگلتەرا و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.

ئێڤرا بە “ئەمازۆن پرایم سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “بە خەڵک دەڵێم کە پێشەنگ بە تیپی ئارسناڵ دەدەم، بەڵام پریمەرلیگ خولی خێرایی نییە، بەڵکو بۆ یانەکان هاوشێوەی ماراسۆنێکە، نیگەرانی من ئەوەیە کە ئارسیناڵ کورسی یەدەگی نییە، یاخود دەتوانین بڵێین لاوازە.”

شرۆڤەکارەکە پێی وایە ئەگەر یانە مێژووییەکەی لەندەن یاریزانی نوێ بکرێت، چانسی بردنەوەی ناسناوەکەشی بەهێزتر دەبێت و دەڵێت، “هیوادارم لە مانگی کانونی دووەمدا لەپێناو ناسناوەکەدا یاریزانی زیاتر بکڕن، ئەگەر بتەوێت کێبڕکێ بۆ ناسناوەکە بکەیت، دەبێت کورسی یەدەگت بەهێز بێت.”

ئارسناڵ دوای 10 یاری، پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرای گرتووە و بە جیاوزی چوار خاڵ پێش مانچستەر سیتی کەوتووە.

بابەتی پێشتر

ئامارێکی فەرمی: بەکاربردنی ئاو لە عێراق سێ هێندەی سەرجەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

بابەتی دواتر

شەش یاریزانی بەرشلۆنە دژی چاڤی وەستاونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share