بەرشلۆنە چوارەم گرانبەهاترین یانەی جیهانە و سێ ئەمریکی پێشی کەوتوون

لە نوێنترین داتا و ئامارەکاندا دەرکەوتووە، کە یانەی بەرشلۆنە گرانبەهاترین یانەی جیهانە لە بواری تۆپی پێدا، لەسەر ئاستی سەرجەم وەرزشەکانیشدا پلەی چوارەمی گرتووە.

بەپێی نوێترین داتاکانی گۆڤاری “فۆربس”، یانەی بەرشلۆنە لەڕووی داراییەوە نرخی، یاخود بەهای زیادی کردووە و گەیشتووەتە 3.91 ملیار یورۆ، بە جیاوازییەکی کەمەوە پێش یانەی ڕیاڵ مەدرید کەتووە، بەڵام لە ڕیزبەندی سەرجەم یانە وەرزشییەکاندا سێ یانەی ئەمریکی پێشەنگییان گرتووە، کە ئەوانیش یانەکانی داڵاس کاوبۆیز، نیویۆرک یانکیز، نیویۆرک نێکسن.

داتاکانی ساڵی 2021 دەریانخستووە، تەنها سێ یانەی بواری تۆپی پێ توانیویانە لە ڕیزبەندی دەیەم بە بەهاترین یانەکاندابن، ئەوانیش یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و بایرن میونشنی ئەڵمانین.

لەکۆی 10 یانە گرانبەهاکەی بواری تۆپی پێ، دەرکەوتووە، بایەخی شەش لەو یانانە سنوری ملیار یورۆی تێپەڕاندووە.

ڕیزبەندی گرانبەهاترین یانە وەرزشییەکان لەسەرجەم بوارەکانی وەرزش:

  1. داڵاس کاوبۆیز (تۆپی پێی ئەمریکا) 4.7 ملیار یورۆ
  2. نیویۆرک یانکیز (بەیسبوڵ) 4.32 ملیار
  3. نیویۆرک نێکس (باسکە) 4.11 ملیار
  4. بەرشلۆنە (تۆپی پێ) 3.91 ملیار
  5. ڕیاڵ مەدرید (تۆپی پێ) 3.90 ملیار
  6. گۆڵدن ستسیت واریەرز (باسکە) 3.86 ملیار
  7. لۆس ئەنجلس لەیکەرز (باسکە) 3.78 نلیار
  8. نیو ئینگلاند پاتریۆتس (تۆپی پێی ئەمریکا) 3.62 ملیار
  9. نیویۆرک جاینتس (تۆپی پێی ئەمریکا) 3.54 ملیار
  10. بایرن میونشن (تۆپی پێ) 3.46 ملیار
  11. مانچستەر یونایتد (تۆپی پێ) 3.45 ملیار
  12. لیڤەرپوڵ (تۆپی پێ) 3.37 ملیار
  13. لۆس ئەنجلس ڕامسی (تۆپی پێ) 3.29 ملیار
  14. مانچستەر سیتی (تۆپی پێ) 3.29 ملیار
  15. چێڵسی (تۆپی پێ) 2.63 ملیار
  16. ئارسیناڵ (تۆپی پێ) 2.3 ملیار
  17. پاریس سان جێرمان (تۆپی پێ) 2 ملیار
بابەتی پێشتر

نێیمار کارتێکی لاپۆرتای سوتاند و داهاتووی مێسی خستووەتە گومانەوە

بابەتی دواتر

کۆڵبەرێک لە ترسی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران خۆی خستە ڕوبارێکەوە و خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share