وەزیری پەروەردەی هەرێم باس لە چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ دەکات

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر خوێندنی ئەمساڵ نییە و بەپێی پلانی بۆدانراو خوێندن تەواو دەکرێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 1ی شوبات ڕایگەیاند، “بە پێی ئەو پلانەی دانراوە هەردوو وەرزی خوێندن تەواو دەکرێت و ڕێگە نادرێت زیان بەر پرۆسەی خوێندن بکەوێت”.

وەزیری پەروەردە وتیشی، ” تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی کوالێتی خوێندنی ئەمساڵ کەمنەبێتەوە و وانەکان تەواو بکرێت، بەبێ ئەوەی زۆرترین وانە تەرک بکرێت”.

سەبارەت بە موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە ئالان حەمە سەعید ڕایگەیاند، “حکومەت ئەوەی لەبەردەستیدابێت بۆ موچە خەرجی دەکات، لەگەڵ ئەوەش چاوی لە وەڵامەکانی بەغدادە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ و ئەرک و مافەکانی هەرێم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاوە محەمەد: درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە پێناویاندا دامەزرا

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، “درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان هەڵگەڕانەوەیە لە هەموو ئەو بنەمایانەی كە گۆڕان لە…
Total
0
Share