بهگوێرەی ئەو بهڵگهنامە فهرمییەی لای خوارەوە خراوەتەڕوو، هێزهکانی بەرپەرچدانهوهی خێرا له خورماتوو، کوڕی یهکێک له كاربەدەستانی تورکمانی قەزاكەیان بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركردووە.
دەستگیركراوەكە ناوی مەهدی نیازی معمار ئۆغڵو-وە و كوڕی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و یەكێك لە بەرپرسە دیارەكانی بەرەی توركمانییە لە خورماتوو.
وەك لە نووسراوەكەدا خراوەتەڕوو، ناوبراو ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم، له بازگهی باکووری خورماتوو بە ئاڕاستەی شاری كەركوك دەستگیركراوە و بڕێك مادەی هۆشبەری پێبووە، دوای دەستگیركردنیشی ڕادهستی بهشی پۆلیسی مادههۆشبهرهکانی خورماتوو کراوه.
داواشكراوە مەهدی نیازی ڕەوانەی پزیشكیی دادیی كەركوك بكرێت بۆ ئەوەی پشكنینی بۆبكرێت تا بزانرێت مادەی هۆشبەری بەكارهێناوە و ئاخۆ ڕێژەی چەندی لەو مادانە وەرگرتووە؟ لە وەڵامیشدا دادوەری قەزاكە بڕیاری داوە ناوبراو ڕەوانەی كەركوك بكرێت بۆ ئەو مەبەستە.