چارەنوسی خوێندكارێكی عێراقی بە فڕۆكەیەكی یۆنانییەوە نادیارە

كۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، بەدوای چارەنوسی خوێندكارێكی عێراقییدا دەگەڕێن پاش ئەوەی فڕۆكەیەكی یۆنانی پێبووە وەك ڕاهێنان و دیار نەماوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا یەكشەممە 31ی كانونی دوووەم، كۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و هێڵە ئاسمانییەكانی عێراق لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە دیارنەمانی یەكێك لە فڕۆكەكانی ئەكادیمیای ئاگناتیای یۆنانی دەکۆڵنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو فڕۆكەیە خوێندكارێكی عێراقی وەك ڕاهێنان فڕاندوویەتی، كە لەسەر خەرجی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لەو ئەكادیمیایە ڕاهێنان دەكات”.

سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵن بۆ ئەو مەبەستە و ئەوەش خراوەتەڕوو، لەپاڵ لایەنە عێراقییەكان دەسەڵاتدارانی یۆنانیش لەسەر هێڵن.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، چارەنوسی ئەو خوێندكارە عێراقییە نادیارە.

بابەتی پێشتر

خورماتوو.. كوڕی بەرپرسێك بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

برایتۆن 1-0 تۆتنهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share