لە رووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای (سەرتەك) لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێكی جۆری(جێب واز) وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگای سەرتەك لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێكی جۆری(جێب واز) كە بە ئاراستەی ناحیەی مەیدان هاتووە كۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕاوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و چوار سەرنشینی تێدابووە لە ئەنجامی ڕووداوەكە برینداربوون و تیمەكانی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێكی ئەمریكی: سوپای تورکیا بە گوندنشینانی هەرێمی وتووە بگەڕێنەوە شوێنەکانتان دەکوژرێن

ڕێکخراوی (CPT)ی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێم ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “سوپای تورکیا بە دانیشتوانی…
زیاتر ببینە

كۆتاكان داوادەكەن زێرەڤانی و پێشمەرگە دەنگیان پێنەدەن
“زیاتر لە 60%ی دەنگەكانمان لە هێزە ئەمنییەكانەوە دێن”

پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، داوادەكەن هێزە ئەمنییەكان لە بری دەنگدەرانی ئەوان دەنگنەدەن و دەڵێن، “زیاتر لە 60%ی دەنگەكانمان لە…
Total
0
Share