بیڵ گەیتس ڕەتی دەكاتەوە دەستی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا هەبووبێت

بیڵ گەیتس ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن، دەستی لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا هەبووە، ئاماژە بە ڕوبەڕوبوونەوەی پەتاكەش دەكات.

ئاڕ تی ڕووسی ئاماژەی بەوەكردووە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەكی ئەڵمانیدا، بیڵ گەیتس، خاوەنی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕەتی كردووەتەوە دەستی هەبووبێت لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و ئاماژەی بەوەشكردووە، “بە كوتانی 70 بۆ 80%ی هەموو جیهان دەتواندرێت ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بكرێت”.

گەیتس ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە بەهای یەك ملیار و 700 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی دەكات لە دروستكردنی ڤاكسیندا بۆ ئەوەی ڕوبەڕووی كۆرۆنا ببێتەوە.

ئەو بزنسمانە ئەمریكییە ئاماژەی بەوەشكردووە، “بڵاوكردنەوەی هەواڵی خراپ لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە كارێكی خراپە”.

پێشبینیشی كردووە، لە چەند مانگی داهاتوودا لەگەڵ گەرمبوونی كەشوهەوا و زیادبوونی ڕێژەی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا خاو ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی سوریا لەبارەی دوو شاری کوردییەوە داوایەک ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

بابەتی دواتر

خورماتوو.. كوڕی بەرپرسێك بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share