مووچەی لیوا هاوبەشەكان دابەشدەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەكان بكرێت كە لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە پارەیان بۆ تەرخاندەكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، پارەی مووچەی لیوا هاوبەشەكان لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەوە دابیندەكرێت و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 1ی 11ی 2022 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی لیوا هاوبەشەكان بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕواندەكرێت ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: کۆنتڕۆڵی بەندیخانەی شەدادی لە دەست هێزەکانمان نەماوە

شـ.ـەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هۆشدارییەکی بەپەلەی لەبارەی دۆخی بەندیخانەی شەدادییە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی زیندانەکە لە…
Total
0
Share