كازمی: خەڵكانێك خوێنی عێراقییەكان بەكاردەهێنن بۆ دەستكەوتنی پۆست و پارە

مستەفا كازمی ڕایگەیاندووە، “خەڵكانێك هەن كە خوێنی میلەتی عێراق بەكاردەهێنن بۆ دەستكەوتنی پۆست و پارە”.

بەگوێرەی كەناڵی “ئەلعەرەبییە”، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30ی كانونی دووەم وتویەتی، “خەڵكانێك هەن موزایەدە لەسەر میلەتی عێراق دەكەن بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە سیاسییەكانی خۆیان”.

كازمی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “خەڵكانێك هەن كە خوێنی میلەتی عێراق بەكاردەهێنن بۆ دەستكەوتنی پۆست و پارە”.

ئەو وتانەی كازمی پاش تەقینەوەكانی گۆڕەپانی تەیەرانی بەغداد دێت كە تیاییدا 32 كەس كوژران، كە بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان بۆ شكستهێنانی كازمی لەڕووی ئەمنییەوە دەیگەڕێننەوە.

بابەتی پێشتر

پەیکەری باپیرە گەورەی میرەکانی بابان شکێندرا

بابەتی دواتر

مەترسی لەسەر کارەبای هەرێم دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share