مەترسی لەسەر کارەبای هەرێم دروستبووە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی کوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لە کۆمپانیای دانەگازەوە ڕویداوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەسەر ئەو ڕوداوە ڕایگەیاندووە، “ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەكۆمپانیای داناگاز لەكێڵگەی كۆرمۆری غازیی، كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لەكاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمشە و روویداوە”.

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاندووە، “لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناگاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكان سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەن و ئەگەری زۆر هەیە 12ی ئەمشەو گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە “.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار عەبدوڵا: پارتی بۆئەوەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پرۆژەیاسای بودجەدا لاببات هەڕەشەی کردووە

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لەوە دەکات کە مەسعود بارزانی لەگەڵ هادی عامری رێککەوتووە بۆ…
Total
0
Share