خالید شوانی: پێشنیازمانكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆی بودجە جیابكرێتەوە

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیازمانكرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كۆی بودجە جیادبكرێتەوە و هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكرێت و دەشڵێت، “لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا وەزیر كوردەكان پێشنیازەكەیان بۆ ناردنی مووچە خستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران”.

خالید شوانی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وەزیرە كوردەكان پێشنیازی ناردنی مووچەیان خستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بڕیاردرا 700 ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت تا ئەو كاتەی كێشەكانی نێوان هەردوولا چارەسەردەبن و ئەو پارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەران، پێشمەرگە و خانەنشینانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەم چارەسەرە كاتییە و پێویستە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و پێویستە مووچە لە خەرجییە فیعلییەكان جیابكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەدەر لە كێشە سیاسییەكان خەرجبكرێت.

بابەتی پێشتر

مامۆستایان مەرجێک بۆ دەستکردنەوە بە دەوام رادەگەیەنن

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید: پارەكەی بەغداد دەبێت بۆ مووچەی مانگەكانی 7، 8 و 9 خەرجبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share