پەیکەری باپیرە گەورەی میرەکانی بابان شکێندرا

ئەمڕۆ 30ی کانوونی دووەم، پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارشمانە لە شاری قەڵادزێ لەلایەن کەسێکی نەناسراوە شکێندراوە و قائیمقامی پشدەریش دەڵێت، “هێشتا زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو ڕوداوە”.

بەکر بایز، قائیمقامی قەزای پشدەر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند “بەهۆی تازەیی ڕوداوەکەوە ناتوانین لێدوان لەسەر ئەو ڕوداوە بدەین، بەڵام ڕوداوەکە هەیە و بەداخەوە پەیکەرە شکێندراوە”.

لەسەر هەمان پرس، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تا ئێستا هیچ سکاڵایەک لەسەر ئەم دۆسیەیە نەجوڵێندراوە، بۆیە تا سکاڵا نەبێت ناتوانین هیچ ڕێکارێک بگرینەبەر”.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕوداوەکەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، ئەگەر هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکرێت ئەوا دەبێت داواکاری گشتی دۆسییەکە بگرێتە دەست.

پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارشمانە ماوەی سێ مانگە لە شاری قەڵادزێ دانراوە و هێشتا تازەبووە.

فەقێ ئەحمەدی دارشمانە لە ساڵی 1649 بە دواوە بە دامەزرێنەری میرنشینی بابان دادەنرێت و بە باپیرە گەورەی میرەکانی بابان دەناسرێت، کە سەرەتا ئەو میرنشینەی لە گوندی دارشمانەوە و لە قەزای پشدەر درووستکرد.

فەقێ ئەحمەدی دارشمانە بووە دامەزرێنەری دەسەلاتێکی کوردی لە نیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەیەمدا، بەجۆرێک لە دوای خۆی میرنشینی بابان توانی ببێتە دەسەڵاتێکی کوردی لە سلێمانی و دەوروبەری.

No description available.

بابەتی پێشتر

لە ناوچەیەكی گەرمیان ژمارەیەك مین دۆزراونەتەوە "ئاسایش لێكۆڵینەوە دەكات"

بابەتی دواتر

كازمی: خەڵكانێك خوێنی عێراقییەكان بەكاردەهێنن بۆ دەستكەوتنی پۆست و پارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی. بەیانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share