ئەمڕۆ لە عێراق دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران دوو کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانە سازدەکات.

ئاشکراشیکرد، یەکێک لە کۆبوونەوەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی کۆبوونەوەی رۆژی 24 ئەیلولە کە بەهۆی بەشداریکردنی سوودانی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان نەتوانرا سازبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین هۆشداری.. لە عێراق و سوریا 12 ملیۆن كەس دەستیان بە ئاوی پێویست ناگات

لەگەڵ ئەو وشکەساڵی و شەپۆلی بەبیابانبوونەی عێراق و وڵاتانی دەوروبەری گرتووەتەوە، نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەهاناوەچوونی پەیوەندیدار بەو…
Total
0
Share