بودجە و خەرجییەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق و ئەمیندارێتیی گشتیی سەرۆكایەتیی وەزیران بە ڕێژەی 20% كەمكرانەوە.
لەو بارەیەوە سوهام عقێلی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “لیژنەی دارایی دوای چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا، توانی بگاتە ئەو ڕێككەوتنەی بودجەی سەرۆكایەتیی كۆمار و ئەمیندارێتیی گشتیی سەرۆكایەتیی وەزیران بە ڕێژەی 20% كەمبكاتەوە.”
ڕوونیشیكردەوە كە كەمكردنەوەی بودجەكە لەڕێگەی كەمكردنەوەی خەرجییەكانی تایبەت بە كاڵا و شمەكەوە بووە.
بە وتەی سوهام عقێلی، چەند هەموارێكی تر هەن پێویستە لە پرۆژەیاسای بودجەدا بكرێن و پێشبینیكرد ئەو هەمواركردنەوانە هەفتەی داهاتوو تەواوبكرێن.