سێ ملیۆن منداڵی عێراقی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دەیانگرێتەوە

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) ڕووپێویی كردووە و دەركەوتووە سێ ملیۆن منداڵی عێراقی لەسەرجەم پارێزگاکاندا پێویستیان بە سوودمەندبوونە لە بەرنامەی ڕێكخراوەكە.

عەلی ڕەزا قورەیشی نوێنەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە عێراق ئاشکرایکرد، لە 930 قوتابخانەی پارێزگاکانی عێراقدا کە بەسەریانکردوونەتەوە، پرۆگرامەکانیان سێ ملیۆن منداڵی عێراقی دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێکخراوەکەیان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بەرنامەکانیان فراوانتر دەکەن، تاوەکو بتوانن بگەنە منداڵی زیاتر کە پێویستە بچنە چوارچێوەی بەرنامەکانیانەوە.

ئەو میکانیزمەی ڕێکخراوەکە بەکاریدەهێنێت بۆ هاوکارییەکانی، ڕێکخستنەوەی بەرنامە و پێداویستییە خۆراکییەکانی منداڵەکانە.

هەروەها پشت دەبەستن بەو وزە و کیلۆ کالۆرییە پێویستەی هەر منداڵێکی بەشدار پێویستیەتی لەناو ئەو منداڵانەی لە قوتابخانەکاندا چوونەتە ناو پرۆگرامەکانیانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق پارەی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و ئەوەش دوای وردبینیكردن…
Total
0
Share