ڕیاڵ مەدرید بەپلان (102) ملیۆنی بۆ بۆندە گەورەکە کۆکردووەتەوە

ڕیاڵ مەدرید 102 ملیۆنی بۆ گواستنەوەی مباپێ تەنها بە فرۆشتنی یاریزانان کۆکردووەتەوە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە کۆکردنەوەی داهاتی تایبەت بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ناودار، سەرچاوەکانیش دەنوسن: ئەو پارەیە بۆ مباپێ کۆکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ڕێککەوتنی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئارسیناڵ، یانە ئیسپانیەکە بڕی دوو ملیۆنی لە خواستنی یاریزانەکە تاوەکو کۆتایی وەرز بەدەستهێناوە، پێشتریش لە ڕێگەی فرۆشتنی چەندین یاریزانی دیکەوە بڕێکی زیاتر کۆکراوەتەوە.

ئەشرەف حەکیمی، سێرجیۆ ڕیگیلۆن، ئۆسکار، کوبۆ، مایوڕاڵ، خاڤی سانچێز، دانی گۆمێز، فرویتس، ئابێرتۆ سۆرۆ و چەند یاریزانێکی دیکە، لە هاوینی 2020وە بڕی (91) ملیۆن یورۆیان بۆ خەزێنەی یانەی شاهانە گەڕاندووەتەوە، بە دوو ملیۆنی ئۆدیگاردەوە بڕەکە دەگاتە (102) ملیۆن، پێشتریش لە خشتەی ساڵانەی دارایی یانەکە بڕەکە بە (125) ملیۆن خەمڵێنراوە.

مارتن ئۆدیگارد بەبڕی دوو ملیۆن یورۆ و بە خواستن پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە دەکات

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، ئەم بڕە بەدەرە لەو قەرزەی لە پای نوێکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کەوتووەتە ئەستۆی یانە مەدریدیەکە، بەڵکو پارەی کۆکراوە لە گواستنەوەکاندا بەکاردەخرێت و بەهەموو ئەگەرێکەوە بۆ واژووکردنی گرێبەستی کیلیان مباپێ تەرخاندەکرێت.

مباپێ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند، کە بڕیاری نوێکردنەوەی بۆندەکەیی نەداوە و پاش بیرکردنەوە بڕیار لە داهاتووی دەدات.

بابەتی پێشتر

پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2021دا خواست لەسەر گازی سروشتی زیاد بكات

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی: نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی عێراقدا زیادکراوە

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی هه‌ڵبژارده‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێز…
Total
0
Share