بەرشلۆنە تاوتوێی ئۆفەرێکی تۆتنهام دەکات و چاڤی ڕازی نییە

یانەی بەرشلۆنە تاوتوێی گرێبەستێکی یانەی تۆتنهام دەکات، سەبارەت بە گواستنەوەی فرانک کیسێ بۆ یاریگای “تۆتنهام ستادیەم”.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی تۆتنهام گرێبەستێکی بە کەمتر لە (15) ملیۆن یورۆ بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ فرانک کیسێ پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە.

چاڤی بە فرۆشتنی یاریزانەکە قایل نییە و پێیوایە تواناکانی بەرەوپێشدەچن و سوود بە پلانەکانی دەگەیەنێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و کێشەی ناونووس نەکردنی باڵدی و ئاراوخۆ-وە ئیدارەی بارسا ناچاربوون تاوتوێی بابەتەکە بکەن.

کیسێ لەم وەرزەدا بەشداری (13) یاریی یانە کەتەلۆنییەکەی کردووە، تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە، لە پشووەکانی مۆندیالدا توانیویەتی کێشە ماسولکەییەکانی تێپەڕێنێت و لە ئێستادا ئامادەیە بۆ یاریکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می پریمه‌رلیگ

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می پریمه‌رلیگ، به‌رامبه‌ر برایتۆن یاریکرد‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌،…
Total
0
Share