کوندی ڕیاڵ مەدریدی دەوێت و ئیشبیلیە نرخەکەی دیاریدەکات

بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی ئیشبیلیە، جول کوندی دەیەوێت وەرزی داهاتوو درێسی یانەی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت.

تۆڕی “ABC”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، جول کوندی بەرگریکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا سەرسامە بە تواناکانی کەریم بنزیمە و کیلیان مباپێ، یەکەمیان بۆ یانەی شاهانەی مەدرید یاریدەکات و دووەمیان نزیکە لەو یانەیەوە، بەرگریکارەکەش لەژێر کاریگەریی دووانەی ناوبراودا بڕیاریداوە بەهەمان ئاراستە هەنگاوبنێت.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕافائێل ڤاران نزیکە لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە، وەک جێگرەوە ئیدارەی ڕیاڵ بیریان لە کوندی کردووەتەوە، یاریزانەکە ڕەزامەندیی نیشانداوە.

لە بەرامبەر خواستی ڕیاڵ مەدریددا، بەڕێوەبەرانی یانەی ئیشبیلیە دووپاتیانکردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری یاریزانەكە نابن، لە حاڵەتی پێشکەشکردنی نرخی شکاندنی بۆندەکەیدا نەبێت، کە 80 ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆری کوردستان: بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر هەولێر

بابەتی دواتر

پاریس گرنگی بە پیانیچ دەدات و بەرشلۆنە چاوی لە یاریزانێکی ترە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کلاسیکۆی چاڤی و ئەنچلۆتی بەژمارە

ئەمشەو یەکشەممە، چاڤی هێرناندێز دووەم کلاسیکۆ وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە ئەنجامدەدات، لە بەرامبەردا کارلۆ ئەنچلۆتی لەگەڵ سەرجەم ئەو…
Total
0
Share