دووەمین دیداری یەکێتی کۆتاییهات

پاش دوو رۆژ، دووەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دووەمین دیداری گشتیی یەكێتی، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری دیدارەکە و بە بەشداریی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرجەم ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕ‌ێوەچوو.

لیژنەكان پێكهاتوون لە لیژنەكانی (ژنان، پەیكەر و ئۆرگانەكانی حزب، گەنجان، پەیوەندییەكان، حكومەت، ناوچە دابڕ‌ێنراوەكان و ماددەی 140، پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكان و شەهیدان) گفتوگۆ و كارەكانی خۆیان ئەنجامدا و کۆتایی بە دووەمین دیداری یەکێتی هات.

پێشتر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجامدانی دووەمین دیدار، نۆ كۆنفرانسی ئامادەكاریی لە ناوچەکانی (موسڵ، بادینان، هەولێر، كۆیه، كەركوك، هەڵەبجە، سلێمانی، گەرمیان و ئیدارەی راپەڕ‌ین) ئەنجامدا و زیاتر لە 12 هەزار و 500 ئەندام و لایەنگری یەكێتی، بەشدارییان تێیدا كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە لێواری دابەشبووندا.. لێكەوتەكانی ململانێ لەسەر دەسەڵات لە بنەماڵەی بارزانی-دا لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان

لە ئێستادا وا دەردەكەوێت دابەشكردنی دەسەڵات لەنێو سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا لە مەترسیدا بێت، وەك ئەوەی لەژێر ئەو…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، هێزێکی زۆری پـ.ـارتی گەمارۆی ئەو ناوچە و گوندانەیان داوە کە هـ.ـەرکییەکان تیایاندا نیشتەجێن. سەرچاوەیەک لە گوندی…
زیاتر ببینە

جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئێستا: پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، له‌…
Total
0
Share