تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیە دیبەیتی مەریوان هەڵەبجەیی و عەبدولەتیف سەلەفی ڕێکبخات

تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیە ئەو دیبەیتە ڕێکبخات کە ماوەیەکە لە نێوان مەریوان هەڵەبجەیی، وەک ڕەخنەگری ئایینی و عەبدولەتیف سەلەفی، ڕابەری زۆرینەی سەلەفییەکانی هەرێمی کوردستان باسیدەکرێت.

تۆڕی میدیایی ئێستا لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵ هەردوو کەسایەتییەکە ئەنجامداوە و ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕایگشتی و ئەو دوو کەسایەتییە ڕادەگەیەنین.

یەکەم: دیبەیتەکە ڕوبەڕو و ڕاستەوخۆ دەبێت.

دووەم: جگە لە قەڵەم و کاغەزێکی سپی لەبەردەم هەردووکیاندا هیچ هۆکارێکی دیکەی بینین و بیستن ئامادە ناکرێت.

سێیەم: جگە لە پەخشی تۆڕی میدیایی ئێستا ئێمە هاوکار دەبین بۆ هەردوو بەڕێزان تا بتوانن لە پەیج و کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئامۆژگارییەوە دیبەیتەکە پەخش بکەن.

چوارەم: بۆ ئەوەی هیچ گرژییەک ڕونەدات، داوا لە هەردوو بەڕێزان دەکەین لە ماوەی 48  کاتژمێردا ڕەزامەندیی خۆیان لەسەر ئەم ناوەڕۆکە نیشان بدەن و بێ ڕوونکردنەوە لە پەیجەکانی خۆیان بڵاویبکەنەوە.

پێنجەم: دوای ئەو 48  کاتژمێرە تۆڕەکەمان لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا ئامادەکاریی دیبەتەکەی ئەو دوو کەسایەتییە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند. بەگوێرەی…
Total
0
Share