سلێمانی.. ئەو کەسەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئازاری مەیمونێکی دەدا سزادرا

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، سزای ئەو کەسەی دا کە پیشتر لە ژێر پردەکەی سلێمانی ئازاری مەیمونێکی دابوو.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە کەسێک لەژێر پردەکە ئازاری مەیمونێک دەدات، ئەو کەسە لەلایەن قائیمقامیەتەوە سزادراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسە بەپێ ماددەی حەوت لە یاسای رێکخستنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان بە پێبژاردنی ماددی سزا دراوە و بەڵێننامەی لێ وەرگیراوە کە کاری لەو جۆرە دووبارە نەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر ئەمڕۆ هەڵمەتێکیان بۆ مەیدانی ئاژەڵان (ژێر پردەکە) لە ناوبازاڕی سلێمانی ئەنجامداوە و دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەکی زۆر باڵندەی کێویدا کە بەهیچ جۆرێک رێگە نادرێت مامەڵەیان پێوە بکرێت.

باسی لەوەکردووە کە دوای دەستبەسەردا گرتنی ئەو باڵندانە، بە چاودێریی پۆلیسی دارستان تەواوی ئەو باڵندانە لەناو باخی گشتی و پارکی هەواری شار بەردرانە ناو سروشتەوە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان وتیشی، هەر کەسێک مامەڵە بە باڵندە و ئاژەڵی کێوییەوە بکات بەپێی یاسا سزا دەدرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی "کۆڵ سەنتەر"ێک بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندی و سکاڵای هاوڵاتییان دادەمەزرێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی ناوخۆ كورسیی نوێی خوێندن رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێنین پلاسخارت بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەتەوە یەکگرتوەکان هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەی ئاکام عومەر

جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە پرسەنامەیەکدا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەدوای شەهیدبوونی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share