تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون

نەخۆشخانەی منداڵان

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری لە سلێمانی 18 هەزار و 972 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاریی نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 209 منداڵ داخڵكراون.

هەر بەپێی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵان 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و وشكبوونەوە و 352 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراون، 392 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 216 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 218 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 185 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 18 هەزار و 105 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 362 سۆنەر و 112 ئیكۆ و  32 نازور ئەنجامدراون و 424 تیشك گیراون.

بابەتی پێشتر

کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین راگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە ناوچەیەکی دیکە نەوتی سپی دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ باندی دزیکردن دەستگیرکران

ئاسایشی گشتیی هەرێم بڵاویکردەوە، سێ باندی دزیکردن دەستگیرکراون کە پێکهاتوون لە 13 کەس. دەزگای ئاسایشی گشتیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share