کونسوڵخانەی ئەمریکا: مام جەلال لە سەختترین کاتەکاندا بە داناییەوە سەرۆکایەتیی عێراقی کرد

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەکەم، بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال-دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “مام جەلال لە سەختترین کاتەکان دا بە ئازایەتی و داناییەوە سەرۆکایەتیی عێراقی کرد”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم گەلی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین لە سێیەم ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانیدا، تاڵەبانی لە سەختترین کاتەکاندا بە سوربوون، ئازایی، دانایی و گشتگیریی سەرۆکایەتیی عێراقی کرد”.

ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال، سکرتێری گشتیی پیشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، جەلال تاڵەبانی لە شەشەمین ساڵی سەرۆکایەتیکردنی کۆماری عێراقدا و لە بەرواری 17-12-2012 تووشی “جەڵتەی مێشك” بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانەی مەدینە توب لە بەغداد، دوای سێ ڕۆژ مانەوە سەرلەبەیانی ڕۆژی 20-12-2012 بە چاودێریی تیمێكی پزیشكیی تایبەت بەمەبەستی چارەسەر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكرا و لە بەرواری 3/10/2017 لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. هێرشێکی سەر زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن پوچەڵکرایەوە

بابەتی دواتر

چی ڕودەدات ئەگەر ترەمپ پێش هەڵبژاردنەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بمرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share