سبەی دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت

بڕیارە سبەی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەر و موچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر بڵاوكرایەوە، بڕیارە سبەی یەكشەممە 24ی كانونی دووەم دەست بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت و هەریەك لە (وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی) موچە وەربگرن.

هەر بەپێی خشتەكە ڕۆژی دوشەممە موچەی (وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێڕەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت، ڕەگەزنامە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی) دابەشدەكرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە گەنجینەی دووی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو موچەیەی دابەشدەكرێت موچەی مانگی یەك (كانونی دووەم)ی ئەمساڵە.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوایین موچەی دابەشكرا، موچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو بوو، بەمەش موچەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو دابەشنەكراون و بە نادیاری ماونەتەوە.

بەپێی خشتەكە دابەشكردنی موچە هەفتەیەک دەخایەنێت، سبەی دەستپێدەكات و لە یەکی مانگی شوبات-دا کۆتایی پێدێت.

خشتەی دابەشكردنی موچە:

بابەتی پێشتر

مانزۆکیچ: میلان لە ئاستی خەونەکانمدایە و لەگەڵ زڵاتان خۆم دەگونجێنم

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ ئەمینداری ناتۆ باسی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share