دهۆك.. تەنها لە ئەمڕۆدا سێ گەنج كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

تەنها لە ئەمڕۆدا سێ كەس لە سنووری پارێزگای دهۆك “كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە”، دووانیان كچانی ئێزدی بوون.

باسم قاسم، چالاکوانی ئێزدی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کاتژمێر 7:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی دووەم، کچێکی ئاوارەی ئێزدی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی (ئەحلام خەیری) كە خەڵکی ناحییەی تەلعزێرە لە قەزای شەنگاڵ، لە کومەڵگای شاریایی سەربە پارێزگای دهۆک لەڕێی خۆخنكاندنەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ كاتژمێر 7ی بەیانی، ژنێكی خەڵكی شەنگال بە ناوی ئەسمەھان خدر، كە تەمەنی 20 ساڵ بووە، لە كامپی ئێسیان لە قەزای شێخان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

عامر خدر، برای ئەو كچەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو ژنە بە هەڵواسراوی لە خێوەتەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و “لەڕیی پەتێكەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

ئەوەشی ئاشكراكرد، “خوشكەكەم پێشتر هیچ کێشەیەکی نەبووە و بەڵام بەگشتیی ئازارەکانی ژیانی ئاوارەیی هوکاری ئەو كارەن”.

لەلایەكی دیكەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هەر ئەمڕۆ گەنجێک بە ناوی “عومەر محەمەد ساڵح” كە نیشتەجێی قەزای سێمێلی سەربە پارێزگای دهۆک، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بوبێت.

بابەتی پێشتر

زیانەکانی ئاردی سپی بۆ تەندروستیی مرۆڤ بزانە

بابەتی دواتر

دوای شەڕی میدیایی و گەمارۆ.. سعودیە و قەتەڕ بەرەو ئاشتبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share