لیوا عەبدولقادر عەزیز: پشكنینەكە تەنها بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكرێت كە پێشتر فۆڕمیان بۆ پڕكراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری دووبارە پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا كراون ناسراو بە “مەلیكە” تەنها ئەو ئۆتۆمبێلی جۆری مەلیكانە دەگرێتەوە كە دوو ساڵ لەمەوبەر پشكنینیان بۆ كراوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی رۆژانە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان بڕیاری پشكنین نایانگرێتەوە و نابێت سەردانی سكانەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێربكەن.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر فۆڕم بە بەشێك لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا كراون ناسراو بە” مەلیكە” پڕكرابووەوە و پشكنینان بۆ كرابوو، بەڵام ئێستا جارێكی دیكە داواكراوە دووبارە پشكنینیان بۆ بكرێت و بۆ ئەو مەبەستە دەبێت خاوەنەكانیان سەردانی سكانەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر بكەن و پشكنینەكە تەنها لەوێ ئەنجامدەدرێت، چونكە ئەو جۆرە سكانەرە تەنها لە هەولێر هەیە”.

ئاشكراشیكرد، تائێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە نەدراوە كە لە ماوەی رابردوودا هێنراونەتە هەرێمی كوردستان و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لەو مۆدێلەن و رۆژانە دەهێندرێنە هەرێمی كوردستان بڕیاری پشكنینەكە نایانگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی تۆماركردن تایبەت بە سیستمی غاز ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

باوكێك هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی كوڕەكەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share