وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ ئەمینداری ناتۆ باسی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دەکات

لە یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنیدا دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمیی وەک وەزیری بەرگریی ئەمریکا دیاریکرا، لوید ئۆستن لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ناتۆدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە عێراق و ئەفغانستان ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە 23ی کانونی دووەم ڕایگەیاند، هەردوولا گفتوگۆیان سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای جیهان و گرنگیی پاراستنی هێز و پێگەی ناتۆ و بەردەوامی ئەرک و ئامانجەکان لە عێراق و ئەفغانستان گفتوگۆیان کرد.

ئیدارەکەی جۆ بایدن دوێنێ هەینی، ڕایگەیاند کە پێداچوونەوە بە رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و تالیبان دەکات.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تالیبان، ئەمریکا لە مانگی ئایاری 2021دا سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە لەبەرامبەردا تالیبان ڕێگە بە هیچ گێرەشێوێنیەک نادات لەو وڵاتە و چالاکییە چەکدارییەکانی کۆتاییپێدێنێت لە ئەفغانستان و بەڵێنی پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیاندا.

بابەتی پێشتر

سبەی دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت

بابەتی دواتر

نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی هەرێم: چوار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share