کەشناسی عێراق: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی عێراق وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارینی راگەیاند و دەڵێت، “پلەی گەرمی دادەبەزێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە”.

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی عێراق راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی پەڵەهەور دەبێت و لە چەند شوێنێکی دیاریکراویشدا بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەینیی لە شارەکانی عێراقدا دەڵێت، شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بای بەهێز ناوچەکان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەى و دوو سبەى پلەى گەرمى کەمێک بەرزدەبێتەوە و، لە رۆژى شەممەوە کەمێک دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share