فەرمانبەران و مامۆستایان لەبارەی پێدانی زەوییەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە شارەوانیی سلێمانی رێكارەكانی سوودمەندبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی رووندەكاتەوە و دەڵێت، “هەر مامۆستا و فەرمانبەرێك پێشتر سوودمەند نەبووبێت و نۆ ساڵ خزمەتی هەبێت زەوی پێدەدرێت”.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە سەرەتا لە فەرمانگەكانی خۆیانەوە ناوەكانیان دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری خانووبەرە و ئەگەر سوودمەندنەبوو ئەوا زەوییان پێدەدرێت.

وتیشی، “بەپێی رێنماییەكان فەرمانبەران دەبێت لە نۆ ساڵ كەمتر خزمەتیان نەبێت و ئەو كات سوودمەنددەبن لە وەرگرتنی زەوی لەو سێ شوێنەی كە پێشتر دیاریكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA سکاڵای یاسایی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی DNA بۆ رووفاتی 171 ئەنفالکراوی گەرمیان سکاڵای یاساییان لەسەر وەزارەتی…
زیاتر ببینە

وەزیری خوێندنی باڵا: بەهیواین لیژنەکە دادپەروەرانە ڕاستییەکان لەبارەی دۆسیەکەی عەبدوللەتیف ئەحمەد ئاشکرابکات

وەزیری خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، متمانەی تەواومان بە کارەکانی لیژنەکەی زانکۆی سلێمانی هەیە کە لەسەر عەبدوللەتیف ئەحمەد پێکهێنراوە و…
Total
0
Share