زۆری ژمارەی مردن بە كۆرۆنا وای كردووە تەندروستیی سلێمانی لیژنە پێكبهێنێت

بۆ لێكۆڵینەوە لە بەرزی ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە پارێزگاكە، تەندروستیی سلێمانی لیژنەیەكی پێكهێناوە و سەرپەرشتیارێكی چارەسەری نەخۆشییەكەش دڵنیایی دەدات.

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پاش درك كردنمان بە زیادبوونی ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی، لیژنەیەكمان دروستكردووە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكەی”.

جێگری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكرد، “لەڕێی لیژنەكەوە مەبەستمانە بزانین ئەگەر گرفتەكە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە وەك كەرتی تەندروستی كێشەكە چارەسەربكەین، ئەگەریش پەیوەندی بە خودی نەخۆشەوە هەبێت ڕێنماییان بكەین تا ڕێكاری پێویست بگرنەبەر”.

لیژنەكە بە ئەندامیەتی ژمارەیەك لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستییە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، وەك ئەوەی هێرش سەید سەلیم ئاماژەی پێدا و ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەكە ڕۆژی چوارشەممە پێكهێنراوە و ڕۆژی دواتر دەستبەكاربووە و یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن کاریگەریی پاڵاوگە نەوتییەکان لەسەر زیادبوونی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کەمدەکرێتەوە؟

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی ئینۆڤەیت، تاوەکو پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامبن لە پیسکردنی ژینگە، حاڵەتەکانی شێرپەنجە…
Total
0
Share