ژنێک بەتۆمەتی دزینی پارە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ژنێکیان بەتۆمەتی دزینی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دینار دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو، هاوڵاتییەک دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایانی قەزای کەلار له بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی هەشت ملیۆن و 500 هەزار دینار لە ماڵەکەیدا دزراوە.

ڕاشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانییان لە ماوەی دوو کاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا لە ماڵی تۆمەتبار دەست بەسەر پێنج ملیۆن دیناری پارە دزراوەکەدا گیراوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی: سبه‌ینێ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ باران ده‌بارێت ‏

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی پێشبینییه‌كان ‏سبه‌ینێ له‌سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌زۆربه‌ى كاته‌كاندا باران…
Total
0
Share