عەلی رەئوف: مامۆستایانی گرێبەست لە ماوەی یەک هەفتەدا سێ مووچە وەردەگرن

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچە وەردەگرن.

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە زووترین کات فەرمانی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی حەوت و هەشتی کاتی وانەبێژیان خەرجدەکرێت، بەم شێوەیە لە ماوەی یەک هەفتەدا مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچە وەردەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، سبەینێ پێنجشەممە مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ بۆ هێزە ئەمنییەكان: ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و دژی یاساشكێنی بووەستنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی كرد. لە كۆبوونەوەكەدا…
Total
0
Share