بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە یەکتربڕی خەبات رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.
لە راگەیەندراوێکی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، لە یەکتربڕی خەبات ئۆتۆمبێلێک لە کاتی گەیاندنی نەخۆش بەرەو نەخۆشخانە، لە گڵۆپی سووری داوە و خۆیکێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامدا دوو سەرنشین برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.