لە سلێمانی کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی دادەخرێت

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەکان لە گەڕەکی کانی ئاسکان داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی بۆ عەرەبانە و دەستگێرەکان لە گەڕەکی کانی ئاسکان داخرا”.

داوایشیکرد، “هاوڵتییان لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان خواردنی سەرعەرەبانە و دەستگێرەکان نەخۆن، چونکە پابەندی هیچ یەکێک لە مەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نابن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share