رێبوار تەها: پێویستە بەپەلە لێکۆڵینەوە لە رووداوە هاتوچۆکەی رێگای هەولێر-کەرکوک بکرێت

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، “پێویستە بەپەلە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی رێگای هەولێر- کەرکوک بکرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەمتەرخەمییەک نەکرێت”.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەکەی رێگای هەولێر-کەرکوک دەکەین، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆشمان رێنمایی کردووە بەپەلە لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامبدات بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی رووداوەکە و چاوپۆشی نەکردن سەبارەت بە هەر کەمتەرخەمییەک لە رێڕەوی رێگاکەدا .
دەشڵێت، دوای وەرگرتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر.
ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر- کەرکوک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەوهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی دەستوورە.. ڕۆژئاوای كوردستان “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواردەكاتەوە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواربكرێتەوە و مەبەست لەو هەنگاوەش “بەرجەستەكردنی دیموكراسیەتی زیاترە”. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و…
Total
0
Share