“لە هەر خولەکێکدا 25-30 ئۆتۆمبێلی گەشتیاران دێنە سەیرانگای دووکان”

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان رایگەیاند: بەردەوام لە هەر خولەکێکدا 25-30 ئۆتۆمبێلی گەشتیاران داخڵی دووکان دەبێت.

رێژین رەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران روویان لە سەیرانگای نەورۆز کردووە، چاوەڕێش دەکەین تا سبەینێ ژمارەکە زۆر زیاتر ببێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی گەشتیاران بەردەوامن لە هاتنە ناو قەزای دووکان تا ئێستا نەمانتوانیوە ئامارێکی تەواوەتی گەشتیارانمان لەبەردەست بێت، بەڵام بەردەوام لە هەر خولەکێکدا 25-30 ئۆتۆمبێلی گەشتیاران داخڵی دووکان دەبێت.

جەختیشیکردەوە، ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا لە ماوەی چوار رۆژدا 120 هەزار گەشتیار روویان لە هاوینەهەواری دووکان کردووە، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی پشووەکە درێژترە چاوەڕێین ژمارەکە زۆر زیاتربێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی بە توندی شەرمەزار دەکەین

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هاوخەمی کەسوکاری هەردوو شـ.ـەهیدەکەی گوندی زەرگەزەویین. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانی…
Total
0
Share