یەكێك لەو كەرتانەی بەهۆی كۆرۆناوە گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە كەرتی كار و بزنسە، بەجۆرێك پێش و پاش پەتای كۆرۆنا گۆڕانكاری بەسەر جۆری كاركردندا هاتووە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپرسییەی كە پێگەی گارتنێر لەبارەی كاركردن لە پێش و پاش پەتای كۆرۆناوە ئەنجامیداوە دەركەوتووە، كاركردن بە ئۆنلاین و دوور لە بنكەی سەرەكی بەڕێژەیەكی خەیاڵی زیادی كردووە.
لەو ڕاپرسییەدا دەركەوتووە، پێش كۆرۆنا تەنها 10%ی كۆمپانیاكان ڕێگایان داوە كارمەندەكانیان بەشێوەی ئۆنلاین و دوور لە ئۆفیس كار بكەن.
هەروەها ئەوەش دەركەوتووە، لە كاتی كەرەنتینی گشتی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە چڕی و بەتایبەت لە مانگی ئازاری 2020دا 88%ی كۆمپانیاكان ڕێگایان داوە كارمەندەكانیان بە ئۆنلاین كار بكەن.
لەو ڕاپرسییەدا ئاشكرا بووە، 48%ی كۆمپانیاكان بریاریانداوە لە پاش كۆرۆناش بە شێوەیەكی بەردەوام كارمەندەكانیان بەشێوەی ئۆنلاین و دوور لە شوێنی كاركردن كارەكانیان بكەن.
ئەو ڕاپرسییە لەنێو 317 بەڕێوبەری جێبەجێكار و 5 هەزار فەرمانبەر و 421 پسپۆڕی سەرچاوە مرۆییەكان ئەنجامدراوە.