نرخی نەوت بەرزبووەوە و 117 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 117 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان گەیشتووەتە 117 دۆلار و 70 سەنت، لەكاتێكدا دوێنێ پێنجشەممە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 114 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 114 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گۆڕانكاری لە نرخەكەی پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share