ئۆپیک: بازاڕی نەوت تاڕادەیەک جێگیربووە

سەرۆکی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار ڕایگەیاند کە بازاڕی نەوتی جیهانی تائاستێک جێگیری بەخۆوە بینیوە دوای ئەو داڕمانەی لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێکارە توندەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا توشیهات.

دیامانتینۆ ئەزیڤیدۆ، “نرخی نەوتی خاو تاڕادەیەک جێگیربووە، جۆڕیک لە هاوسەنگی لەنێوان خستنەڕوو و خواستدا لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا هەیە، لەکاتێکدا لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ڕێکارەکانی کۆرۆناوە خواست لەسەر وزە لەجیهاندا داڕمانی بەخۆوەبینی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی جیهان تووشیبووە و ئەگەری سەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا ئەگەری هەیە خواست لەسەر نەوت تاڕادەیەک کەمببێتەوە بەهۆی ڕێکاری قەدەغەی هاتوچۆوە.

جەختیشیکردەوە کە لەگەڵ بەردەوامی و تەواوبوونی هەڵمەتەکانی دابەشکردنی فاکسینی دژە کۆرۆنا و کوتانی دانیشتوانی جیهان جارێکی دیکە خواست لەسەر نەوت بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد نیگەرانیی قوڵی خۆی لەبارەی بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەردەبڕێت. باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share