یەكەمجارە ڕووبدات.. لە سودان بەفرێكی زۆر باریوە

سەرباری گەرمای هاوین و هەڵكەوتەی جوگرافیی سودان كە وڵاتێكی گەرمە و بەفری لێنابارێت، ئەمڕۆ بەفر و تەرزە لەو وڵاتە باریوە.

دانیشتووانی ناوچەی شكینییە لە ویلایەتی جەزیرە لە ناوەڕاستی سودان، وەك خۆیان باسی دەكەن ئەمڕۆ ڕووداوێكی “سەیر و نامۆ”یان بینیوە ئەویش بارینی بەفر و تەرزەیەكی زۆرە كە زەویی ناوچەكەی تەواو سپیپۆش كردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، “خەڵكی ناوچەكە ترسیان لێنیشتووە و داوادەكەن حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار لێكۆڵینەوەی زانستی لەبارەی بەفربارینەكەی ئەمڕۆوە بكەن”.

كەشناسان و شارەزایانی ئاووهەوا لە سودان دەڵێن، “ئەوەی ڕوویداوە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گۆڕانی ئاووهەوا بەخێرایی ڕوودەدات”.

ماوەیەكە بەفر و بارانبارینی زۆر، دروستبوونی لافاو و كەوتنەوەی ئاگر و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە چەند ناوچەیەكی زەوی زیادیانكردووە.

دوو هەفتە لەمەوبەر نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی لەبارەی گۆڕانی ئاووهەوای هەسارەی زەوییەوە بڵاوكردەوە و هۆشداری دا لەوەی ژینگە و ئاووهەوا گۆڕانی گەورەیان بەسەردادێت.

بابەتی پێشتر

بێكاری لە وڵاتانی عەرەبیدا زۆر زیادیكردووە و 14 ملیۆن بێكاری تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

تێسلا ڕۆبۆتێكی هاوشێوەی مرۆڤی دروستكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share