بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی ئەمریکا نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانونی دووەم لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەری لە شەوی ڕابردوودا، ئەمەش بەهۆی پێشبینییەکان لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا کە خواستی لەسەر نەوت زیاد بکات و یەدەگی ناخۆیی دابەزێنێت.

نرخی نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا 35 سەنت و بەڕێژەی %0.6 بەرزبووەوە، نرخەکەی گەیشتە 56.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ سێشەممە %2.1 بەرزبووەوە.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس، ئەمڕۆ نرخەکەی 37 سەنت و بەڕێژەی %0.7 بەرزبووەوە و گەیشتە 53.35 دۆلار، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ سێشەممە %1.2 بەرزبووەتەوە.

جانیت یێلین، کاندیدی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە کابینەکەی جۆ بایدن داوای لە پەرلەمانتاران کرد کە بەشێوەیەکی فراوان کاربکەن لەبارەی هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی پەتای کۆرۆنا و پاڵپشتیکردنی دارایی بۆ گەشەکردنی ئابووری وڵاتەکەی.

هەروەها لاکلان شۆ، سەرۆکی توێژینەوەکانی بانکی نیشتمانیی ئوسترالیا وتی، “بە دڵنیایی پێشبینییەکان بەوجۆرەیە کە ئەمریکا پاڵپشتیی زیاتری گەشەکردن و خواستی زیاتر لەسەر نەوت بکات”.

لەگەڵئەوەشدا تاوەکو ئێستا بازاڕی نەوت دودڵی پێوەدیارە سەبارەت بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە ماوەیەکی نزیکدا، هەروەها ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینی دابەزینی خواستی لەسەر نەوت لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەبڕی 580 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەکات.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: كەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون لە عیراق واتای كۆتاییهاتنی كۆرۆنا نییە

بابەتی دواتر

كۆرۆنا چ گۆڕانكارییەكی بەسەر كاركردندا هێناوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، هەریەك لە دۆلار بەراورد بە پێشوو بەرزبووەتەوە. لە…
Total
0
Share